فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپای پاسداران سەردانی عێراقی کردوە

Views: 1

فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپای پاسدارانى ئێران، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکانى عێراق، کۆبوەوە و جەختی کردەوە لەوەی، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر هەر هێرشێک ئیسرائیل بۆ سەر عێراق..

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقى قودسی سوپای پاسدارانى ئێران و باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، سەردانی عێراقیان کرد و لەگەڵ هەر یەک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گروپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی کۆبونەوە.

قائانی، پەیامی حکومەتی ئێرانى گەیاندوە بە عێراق و وتویەتى، بەردەوام دەبن لە هەڵوێستی بێلایەنبونیان لە ناکۆکییەکانی ناوچەکە، جەختیشی کردوەتەوە لەوەی، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر بە هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر عێراق و پشتگیری هەر هەڵوێست یان کاردانەوەی گروپەچەکدارەکان دەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبونەوەکەدا، سەرجەم لایەنەکان هاودەنگ بون لەسەر ئەوەی، دەبێت عێراق بێلایەن بێت لە بارودۆخی سوریا و پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە جەختیش کراوتەوە لەوەی، رێگریی بکرێت لە هەر هەڵوێستێک لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی.