لە پەلكانە شەڕ لەنێوان چەكدارانی داعش و سوپای عێراق روویدا

Views: 2

لە گوندی پەلكانە شەڕ لەنێوان چەكدارانی رێكخراوی داعش و سوپای عێراق روویدا و لە ئەنجامدا دوو چەكداری داعش كوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 کە لە سەرچاوەیەکی سەربازیی تایبەتەوە دەستکەوتوون، چوار چەکداری رێكخراوی داعش لە پەلکانەوە بە ئاڕاستەی سلێمانبەگ رۆشتوون.

روونیشیكردووەتەوە، پاش ئاشکرابوونیان لەلایەن فەوجی دوو لیوای 88ـی مغاویر، کە چەند خاڵێکی سەربازییان لە ناوچەکە هەیە، چەکدارەکانی داعش کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، دوای دروستبوونی شەڕ و پێكدادان چەند چەكدارێك هەڵاتوون و دووانیان کوژراون.